|
چالاکی کۆنگره‌ی ئازادی عێاق له یه‌کی ئایاردا له شاری مـانچسته‌ر
مارشی یه‌کی ئایار له شاری مانچسته‌ر کاتژمێر 12 له شه‌قامی ئۆکسفۆرد نزیک نووسینگه‌ی بی بی سی ده‌ستی پێ‌کرد و به‌ره‌و مانچسته‌ر سیتی کۆنسوڵ به‌ڕێ که‌وت. له‌وێدا بورهان فتاح له جیاتی نوێنه‌ری کۆنگره‌ی ئازادی عێراق قسه‌و باسێکی بۆ ئاماده‌بوان پێشکه‌شکرد. له وته‌که‌یدا بورهان فه‌تاح باسێکی له هه‌لومه‌رجی ئێستای کرێکارانی عێراق کرد‌و جه‌ختی له‌سه‌ر هاوپشتی کرێکارانی به‌ریتانیای گه‌وره بۆ کرێکارانی عێراق کرد. هه‌روه‌ها باسی له ته‌نها به‌دیل کرد بۆ رزگار ک‌ردنی کرێکاران و کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق، که ئه‌ویش کۆنگره‌ی ئازادی عێراقه. چه‌کدار ک‌ردنی کۆنگره و پێکهێنانی سوپاری پڕۆلیتاریا، شارستانیترین مقاوه‌مه‌یه به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی داگیرکه‌ر و تیرۆریزم. له کۆتای وته‌که‌یدا داوای کۆمه‌کی مالی و مه‌عنه‌وی خه‌ڵکی کرد بۆ کۆنگره‌ی ئازادی عێراق. به بژی یه‌کی ئایار و بژی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق کۆتای به قسه‌کانی هێنا. شایه‌نی باسه خه‌ڵکانێکی زۆر به دوادا هه‌مان شیعاریان ده‌وته‌وه.
کۆنگره‌ی ئازادی عێراق مانچسته‌ر |