راگه‌یاندنى دامه‌زراندنى
كۆنگره‌ى ئازادى عیَراق
به‌م راگه‌یاندنه پیَكهاتنى كۆنگره‌ى ئازادى عیَراق و ده‌ستپیَكردنى كاره‌كانى
راده‌گه‌یه‌نین.
ئه‌م كۆنگره‌یه ریَكخراویَكى جه‌ماوه‌ری، دیموكراتی، غه‌یره دینى و غه‌یره
قه‌ومىیه كه بۆ دامه‌رزاندنى ده‌وڵه‌تیَكى ئازاد، سكۆلار، غه‌یره دینى و
پشتبه‌ستوو به ئیراده‌ى راسته‌وخۆى خه‌ڵكى عیَراق خه‌بات ئه‌كات. ده‌وڵه‌تیَك كه
مافى خه‌ڵكى عیَراق بۆ دیاریكردنى ئازادانه و هۆشیارانه‌ى نیزامى ئاینده‌ى عیَراق
زامن ده‌كات.
له‌ژیَر سایه‌ى داگیركارى هیَزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو ره‌وته ئیسلامیی، عه‌شیره‌یى و
گانگسته ره سیاسییه‌كاندا، كه هه‌موویان یه‌كترى به
هیَزئه‌كه‌ن و یه‌كترى به‌رهه‌م ئه‌هیَننه‌وه، شیرازه‌ى مه‌ده‌نییه‌ت له عیَراقدا
له‌به‌ریه‌كترازاوه. خه‌ڵكى عیَراق له‌نیَو چنگى جه‌مسه‌ره تیرۆریستىیه‌كانى
دنیاى ئه‌مرِۆى ئیَمه‌دا، واته تیرۆریزمى ده‌وڵه‌تیى ئه‌مه‌ریكاو
تیرۆریزمى ئیسلامى سیاسى خراوه‌ته سه‌ر ریَچكه‌ى تیاچوونى ماددى‌و
مه‌عنه‌وى. كۆنگره‌ى ئازادى عیَراق بۆ رزگاركردنى خه‌ڵكى عیَراق له‌م دۆزه‌خه
پیَكهاتووه.
ته‌نها ریَگاى رزگارى عیَراق له‌م دۆزه‌خه هیَنانه‌مه‌یدانى خه‌ڵك
و رزگاركردنى كۆمه‌ڵگاى عیَراقه، له‌هه‌ر ئاستیَكدا، له‌بازنه‌ى ده‌سه‌ڵاتى
هیَزه داگیركه‌ره‌كانى ئه‌مه‌ریكا و داروده‌سته
ئیسلامییه‌كان و سپاردنى ده‌سه‌ڵاته به خه‌ڵكى. كۆنگره‌ى
ئازاداى عیَراق له‌پیَناوى وه‌دیهیَنانى ئه‌م ئامانجه‌دا تیده‌كۆشیَت.
كۆنگره‌ى ئازادى عیَراق هه‌ول ئه‌دات كه به ریَكخستنى
خه‌ڵك له هه‌ر ناوچه و شویَنیَك له‌چوارچیَوه‌ى لقه
محه‌للییه‌كانى ئه‌م ریَكخراوه‌دا ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ر ئاست و
مه‌ودایه‌كدا كه بتوانیَت بگیَرِیَته‌وه بۆ خه‌ڵك و ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته به‌هیَزى خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر په‌لاماریَكدا بپاریَزیَت.
ده‌سه‌ڵاتى خه‌ڵك به‌ماناى پیاده‌كردنى خواسته‌كانى مه‌نشورى ئه‌م كۆنگره‌یه‌یه
وه‌كو یاساى پیَرِه‌وكراو.
سه‌ره‌رِاى تاكه‌كان، ریَكخراوه‌كان، حزبه سیاسیه‌كان، یه‌كیَتىیه
كریَكارىیه‌كان، شوراكانى خه‌ڵك و هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵه و
دامه‌زراوانه‌ى كه خۆیان به هاوئامانجى ئه‌م كۆنگره‌یه ئه‌زانن
و ئامانج و به‌رنامه‌یان له‌گه‌ل مه‌نشور
و ئامانجه‌كانى ئه‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكۆك نییه ده‌توانن به‌پیى
پیَره‌وى ناوخۆى كۆنگره‌ى ئازادى عیَراق ببنه ئه‌ندامى ئه‌م كۆنگره‌یه.
ریَكخستنه‌كانى كۆنگره‌ى ئازادى عیَراق ته‌نها به چوارچیَوه‌ى عیَراق به‌رته‌سك
نابیَته‌وه. كۆنگره هه‌ول ئه‌دات كه هه‌موو ئینسان و
ریَكخراوه و دامه‌زراوه ئازادیخوازه‌كان له‌سه‌رتاسه‌رى
جیهاندا، كه خۆیان به هاوئامانجى ئه‌م كۆنگره‌یه ئه‌زانن بكاته ئه‌ندامى خۆى
و هیَزى به‌شه‌رییه‌تى موته‌مه‌دن به‌ویَنه‌ى هیَزیَكى نیَونه‌ته‌وه‌یى
بهیَنیَته مه‌یدان.
كۆنگره‌ى ئازادى عیَراق هه‌موو ئازادیخوازان بانگه‌واز ده‌كات كه به
ریزه‌كانیه‌وه په‌یوه‌ست بن.
ناوى دامه‌زریَنه‌ران
ئارمان فه‌راكیش- سه‌رۆكى كۆمیته‌ى مافه مه‌ده‌نییه‌كان
له ئیَران، ئاساى كنجى- سه‌رۆكى كۆمیته‌ى هاوپشتى نیَونه‌ته‌وه‌یى بۆ بزووتنه‌وه‌ى
سوسیالیزمى دیموكراتی له یابان، ئاسۆ جه‌بار- نویَنه‌رى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كیَتى شورا
و نه‌قابه كریَكارییه‌كانى عیَراق، ئوسامه غائم- ره‌خنه‌گر
و ئه‌دیب، ئه‌مجه‌د غه‌فور- سكرتیَرى كۆنگره‌ى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى
كوردستان، جه‌وادى ئه‌سڵانى- هه‌ڵسوورِاوى كۆمیته‌ى مافه مه‌ده‌نییه‌كان له
ئیَران، دكتۆر حسین هارف- سكرتیَرى یه‌كگرتووى شانۆكاران، دكتۆر ریاز ئه‌لئه‌سه‌دى-
مامۆستاى زانستى سیاسى له زانكۆى به‌سره، ریَبوار ئه‌حمه‌د- لیده‌رى حزبى
كۆمۆنیستى كریَكاریى عیَراق، سامى حسن- جیَگرى سكرتیَرى یه‌كیَتى شورا
و نه‌قابه كریَكارییه‌كان له به‌سره، سه‌لام منصور-
سیناریۆ نووس- هونه‌رمه‌ند، سه‌میر عادل- سه‌رۆكى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى حزبى
كۆمۆنیستى كریَكاریى عیَراق، سات‌و كازویوشى- سكرتیَرى بزووتنه‌وه‌ى سۆسیالیزمى
دیمو‌كراتى له یابان، شه‌مال عه‌لى- ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى كۆمۆنیستى
كریَكاریى عیَراق، دكتۆر عامر فه‌یاز- مامۆستاى زانسته سیاسیه‌كان له زانكۆى
به‌غدا، على عباس- سكرتیَرى یه‌كیَتى شورا‌و نه‌قابه
كریَكارییه‌كانى عیَراق له به‌سره، فه‌لاح عه‌لوان- سكرتیَرى یه‌كیَتى شورا
و نه‌قابه كریَكارییه‌كانى عیَراق، فاتیح شیَخ- سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى
حزبى كۆمۆنیستى كریَكاریى ئیَران- حیكمه‌تیست، فارس محمود- ئه‌ندامى مه‌كته‌بى
سیاسى حزبى كۆمۆنیستى كریَكاریى عیَراق، قاسم هادى- سكرتیَرى یه‌كیَتى بیَكاران له
عیَراق، كازم عنیزان- سه‌رۆكى ریَكخراوى (الاهوار)ى دیموكراسى، كورشى موده‌رِسى-
لیده‌رى حزبى كۆمۆنیستى كریَكاریى ئیَران- حیكمه‌تیست، مه‌زڵوم عباس- هه‌ڵسوورِاوى
كۆمۆنیست، محمد حسن صالح- سه‌رۆكى ریَكخراوى یه‌كسانى
كۆمه‌ڵایه‌تى، مقدام عبدالجبار- مامۆستاى زانكۆى به‌سره، موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د-
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى كۆمۆنیستى كریَكاریى عیَراق، دكتۆ نه‌میر
ئه‌لخه‌یات- مامۆستاى زانكۆى به‌سره، نادیه مه‌حمود- سه‌رۆكى ناوه‌ندى خۆرهه‌ڵاتى
ناوه‌رِاست بۆ مافه‌كانى ژنان، نه‌سرینى جه‌لالى- هه‌ڵسوورِاوى كۆمیته‌ى مافه
مه‌ده‌نییه‌كان له ئیَران، هۆزان مه‌حمود- هه‌ڵسوورِاوى بزووتنه‌وه‌ى ژنان عیَراق،
دكتۆر وسام شاكر، یسن ته‌ها یاسین- سه‌رۆكى ناوه‌ندى رۆشنبیرى "الان"، ینار محمد-
سه‌رۆكى ریَكخراوى ئازادى ژن له عیَراق
050318
www.ifcongress.org
Info@ifcongress.org
Info. IFC@gmail.com