له‌سه‌ر داخوازی یه‌کێتی له پێناو ئاشتی و دادپه‌روه‌ری له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کرێکارانی ئه‌مریکا له دژی جه‌نگ، شاندی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق که پێکهاتبوو له ئه‌مجه‌د عه‌لی نوێنه‌ری یه‌کێتی شورا‌و نه‌قابه کرێکاریه‌کان له باکوری ئه‌مریکا و لیژنه‌ی هاوپشتی موقاوه‌مه‌ی مه‌ده‌نی له عێراق له یابانه‌وه( یاماکاوا، یاسر هرا، یامانی، کوفوری) سه‌ردانی واشنتۆنیان کرد له 24ی ئه‌یلولدا و سه‌ردانه‌که‌یان سێ ڕۆژی خایاند‌و ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ش به‌شداری کردن بوو له کۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانه‌کانی ڕسوا کردنی جه‌نگی دژی عێراق و کۆتایی هێنان به داگیرکاری.
له 24ی مانگدا شانده‌که ئاماده‌ی مه‌هره‌جانێک بوو که له‌لایه‌ن کرێکارانی ئه‌مریکی دژی جه‌نگه‌وه ساز کرابوو له بینای afl-cio . سه‌ره‌تا ڕێکخه‌رانی مه‌هره‌جانه‌که به‌خێرهاتنی شانده‌که‌یان کرد‌و داوایان له ئه‌مجه‌د عه‌لی کرد که ووته‌یه‌ک پێشکه‌ش بکات و له‌سه‌ره‌تا ئه‌مجه‌د عه‌لی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی قووڵی خه‌ڵکی عێراقی به که‌سوکاری قوربانیانی گه‌رده‌لوولی کاترینا کرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که حکومه‌تێک به‌م شێوه‌یه ڕووبه‌ڕووی کاره‌ساته‌کانی خه‌لکه‌که‌ی بێته‌وه ناکرێت باوه‌ڕی پێ بکرێت و پشتی پێ ببه‌سترێت، دواتر باسی له‌وه کرد که به‌ڕابه‌رایه‌تی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق خۆپیشاندانی گه‌وره له عێراق و سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌ڕێ ده‌خرێ له هه‌مان ڕۆژی به‌رپاکردنی خۆپیشاندانه جیهانیه‌کانی کۆتایی هێنان به جه‌نگدا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که هێنانی ئارامی‌و پێشکه‌وتن و ئازادی بۆ خه‌ڵکی عێراق ته‌نها له ڕێگه‌ی کۆتایی هێنانی ده‌ستبه‌جێی داگیرکارییه‌وه ده‌بێت. دوابه‌دوای ئه‌مه به‌ڕێز یاماکاوا بانگه‌وازی لیژنه‌ی پشتیوانی له مقاوه‌مه‌ی مه‌ده‌نی له عێراقی خوێنده‌وه بۆ وه‌ستان له پاڵ خه‌ڵکی عێراق و کۆنگره‌ی ئازادی عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی تواناییه‌که‌یان یه‌کبخه‌ن بۆ کۆتایی هێنان به جه‌نگ و داگیرکاری.
له کۆتایی مه‌هره‌جانه‌که‌شدا خۆپیشانده‌ران کۆبوونه‌وه‌و شه‌قامه‌کانیان داپۆشی و به‌ره‌و شوێنی خۆپیشاندانی سه‌ره‌کی به‌ڕێکه‌وتن که به پێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن نزیک به 500 هه‌زار که‌س ده‌بوون.
شایه‌نی باسه کۆنگره‌ی ئازادی عێراق خه‌یمه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ته‌بلیغی دانا‌و ناوی نا خه‌یمه‌ی عێراقی و ئه‌ده‌بیات و فیلمه‌کانی چالاکیه‌کانی کۆنگره‌ی له عێراق تیا دانرا بوو. ئه‌مه‌ش بووه جێگه‌ی پرسیار‌و سه‌رنجی خه‌ڵک له‌سه‌ر کۆنگره‌ی ئازادی عێراق و ئامانجه‌کانی و ڕێگه‌چاره‌کانی بۆ وه‌زعیه‌تی کاره‌ساتباری ئێستا. ئه‌ندامانی شانده‌که‌ش توانیان ڕوونکردنه‌وه‌ی ووردو ڕۆشن بده‌ن به خه‌ڵک له‌باره‌ی ئه‌وپرسیارانه‌ی که لێیان ده‌کرا به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ند به کۆنگره‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌و ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌کی ماددی جدی بکه‌ن به سندوقه‌کانی پشتیوانی کردن له کۆنگره‌ی ئازادی عێراق.
ئه‌مجه‌د عه‌لی
له لایه‌ن شاندی کۆنگره‌ی ئازادی عێراقه‌وه