|
هێزی
ئه‌مان
بۆ پشتگرتن به ڕوودانی
ته‌قینه‌وه چوارده‌وری ئاماده‌ی مامۆستایان ده‌گرێت
معا: به‌غدا-16/10/2006
به‌پێ ی هه‌واڵێک که به هێزی ئه‌مان گه‌یشتبوو له ناوچه‌ی
العیواضیه نزیک به ئاماده‌یی مامۆستایان لقی الرصافه.هێزی
ئه‌مان له‌وناوچه‌یه بڵاوبوونه‌وه و ده‌ورو به‌ری
شوێنه‌که‌یان گرت و هه‌موو ڕێگاکانی ئه‌و ناوه‌یان گرت که بۆ
ئه‌و شوێنه ده‌چوو که ته‌قینه‌وه‌که‌ی لێ نزیک بوو،بۆ
پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ڕێبواران.پاشان ده‌رکه‌وت که
ته‌قینه‌وه‌که" ناڕاستی یه" و ته‌نها بۆ ترس خستنه ناو
خه‌ڵکی دانرابوو.پاش ته‌واو بوونی کاره‌که ،خه‌ڵکی ناوچه‌که
سوپاس و ڕێزیان پێشکه‌ش به هێزی ئه‌مان کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌کی لێپرسراو له کۆنگره‌ی ئازادی عیراق ڕایگه‌یاند
که هێزی ئه‌مان ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ گه‌وره‌ترین
بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له ناوچه‌ی گه‌ڕه‌کی پیشه‌سازی
البیاع،که 2500کارگه‌و زیاتر له 10،000کرێکاری لێ یه.دانانی
ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ش له‌سه‌ر پێشنیار‌و داواکاری خه‌ڵکی ناوچه‌که‌و
خاوه‌ن کارگه‌کان دیته ئه‌نجام بۆپارێزگاری کردنیان له
لایه‌ن کۆنگره‌وه.هه‌مان سه‌رچاوه گووتی که هێزی ئه‌مان
هه‌ڵده‌ستێ به نمایشێکی سیاسی و مه‌یدانی له ناوچه‌کانی
صفوان له به‌سره و المحمودیه له به‌غدا.
|