|
بڕیارنامه‌ی بیرۆی ڕاپه‌ڕاندنی کۆنگره‌ی ئازادی عیراق
ده‌رباره‌ی
هه‌لومه‌رجی سیاسی ئێستا له عیراق
-
دیار
نه‌مانی گشتی ئه‌من وقووڵ بوونه‌وه‌و هاتنه خواره‌وه‌ی
مه‌ده‌نیه‌ت وزیاد بوونی کێشه‌ی سیاسی له نێوان
هێزوبه‌شه سیاسی یه‌کانی پشتیوانی که‌ر له جه‌نگ و
داگیرکاری .درێژ بووه‌وه‌ی هه‌مان ڕه‌وتی ڕابردوه بۆ هه‌ڵ
ومه‌رجی سیاسی له عیراق،هه‌روه‌ک کۆنگره‌ی ئازادی عیراق
ده‌رکی پێکردو هۆشداری دا.
-
ئه‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤانه‌ی که کارگێری ئه‌مه‌ریکا و
هێزه‌کانی سه‌ربه‌ئه‌مه‌ریکا پێشنیاریان کرد بۆ ده‌رچوونی
کۆمه‌ڵگای عیراق له بازنه‌ی تیرۆر‌و توند‌و تیژی،په‌ی
نابه‌ن به کێشه سه‌ره‌کی یه‌کانی که کۆمه‌ڵگای عیراق
ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه،ئه‌ویش داگیرکاری و دروست بوونی
گرووپه قه‌ومی و دینی یه‌کانه که ده‌ره‌نجامی یه‌تی و
به‌شدارن له قووڵ کردنه‌وه‌ی هه‌ل ومه‌رجی کاره‌ساتبار
له کۆمه‌ڵگای عیراق.ئه‌و هه‌له‌ی که کارگێری ئه‌مه‌ریکا
بۆ حکوومه‌تی مالکی یان ڕه‌خساند بۆماوه‌ی 3مانگ بۆ
ده‌رکردنی پڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ریکی له‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی که تێی
که‌وتوه،به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه ،هێزه‌کانی داگیرکه‌ر
هه‌ڵده‌ستن به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکوومه‌ت ودروست کردنی
حکوومه‌تێکی نوێ له ژێر ناوی" ڕزگاری نیشتمانی" به پێ ی
سه‌رچاوه‌کانی ئه‌مه‌ریکی،که زۆرێک له ده‌زگای میدیای
ئه‌مه‌ریکی ئاشکرایان کردوه ،ئه‌مه هه‌مان خاڵی ده‌ست
پێکردنه‌وه‌ی سیناریۆکه‌ی جاری پێشوه.
-
کارگێری ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌رده‌وامی دانی سیاسه‌ته‌کانی که
کۆمه‌ڵگای عیراقی وێران کرد له پێناوی،وهێنانه‌دی
ستراتیجیه‌ته‌کانی له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر دنیادا.هه‌وڵ
ده‌دات بۆ پاراستنی شه‌رعیه‌تی خۆی وبه‌رده‌وامی دان به
مانه‌وه‌ی خۆی له ڕێگای گرووپه قه‌ومی و تایه‌فیه‌کانی
که پرۆژه‌ی جه‌نگ وداگیرکاری عیراقیان په‌سه‌ند کرد.
-
ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی که پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریکی و
پروپاگه‌نده‌کانی پێی گه‌یشتن،کارکردی تازه‌ی لێ
به‌ئه‌نجام هاتووه‌و درێژکردنه‌وه‌ی هه‌مان ڕه‌وتی هه‌ل
ومه‌رجی سیاسی پێشوه له عیراق،هه‌روه‌ک ئێمه پێش ساڵ و
نیوێک جه‌ختمان له‌سه‌ر کرد ،که ئه‌مانه‌ن:
یه‌که‌م:داڕووخان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانانه‌ی که
له نێوان پارچه‌وهێزه قه‌ومی ودینی یه‌کاندا کرابوو.ئه‌م
داڕووخانه به‌شێکه له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌که‌وتنی پرۆژه‌ی
ئه‌مه‌ریکی وحکوومه‌ته گوێ ڕایه‌ڵه‌که‌ی.بۆیه هه‌ریه‌که
له‌و لایه‌نانه‌ی که به‌شداربوون له‌و سیناریۆیه ئه‌مه‌ریکی
یه،ئه‌مڕۆهه‌وڵ ده‌دات به‌ڕه‌ی خۆی ده‌رکێشێت له ژێر ئه‌و
په‌یمانانه‌ی پێشوو و،به‌رنامه‌و ئه‌جنده‌ی خۆی به شێوه‌یه‌کی
ئاشکرا بڵێت پێش ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک دابرووخێت و ببێته هۆی
له‌ناوبردنی هه‌موو لایه‌نه‌کان.هێنانه‌وه گۆڕی کێشه‌ی ئاڵا
له لایه‌ن مسعود بارزانی یه‌وه ئه‌و کاردانه‌وه‌ی که‌لێ ی
به ئه‌نجام هات،و پێشنیار کردنی"فیدرالیه‌تی باشوور" له
کۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی وداواکردنی جێ به‌جێکردنی له لایه‌ن
عبدالعزیز الحکیم سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی،ودرست
کردنی لیژنه‌یه‌ک بۆ پێداچوونه‌وه‌و ده‌ستکاری کردنی ده‌ستوور
له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی که به‌به‌شی خۆیان ڕازی نه‌بوون له
"عیراقی تازه"دا ،وتاوانبارکردنی لیستی "العراقیه"که ایاد
علاوی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات،به ڕێکخستنی هه‌ولێکی ئینقلاب ،و
وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ایاد به‌و تاوانبارکردنانه ،هه‌وڵێکن له
لایه‌ن ئه‌و گرووپه شیعیانه‌وه ده‌کرێن ،که ئامرازی
جێبه‌جێکه‌ری پرۆژه‌کانی جمووری ئیسلامین له ئێران،بۆ
شێواندنی سومعه‌و که‌سایه‌تی ئه‌و.هه‌ره‌شه‌کردن له عدنان
الدلیمی سه‌رۆکی به‌ره‌ی التوافق بۆ كێشانه‌وه‌ی "به‌رگری
دیبلۆماسی"(الحصانه الدبلوماسیه)لێی،پاش ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی
تاوان درێژ کرابۆ یه‌کێک له یاوه‌ره‌کانی ،که کۆمه‌کی
تیرۆرستانی کردوه،و هه‌ره‌شه‌کردنی هه‌ندێک گرووپی تر بۆ
خۆکێسانه‌وه له " العملیه السیاسیه" که ئێستا به‌ڕێوه
ده‌چێ له عیراق و په‌یوه‌ست بوون به به‌رهه‌ڵسکاری چه‌کداری.
دووه‌م:خۆشکردنی زه‌مینه و پاڵپێوه‌نانی کێشه‌کانی نێوان
ئه‌وپارچانه ،بۆ گۆڕینی شه‌ڕی تایه‌فی که له عیراق
به‌ڕێوه‌یه بۆ شه‌ڕێکی قه‌ومی ،که ده‌بێته هۆی کوشتن ووێران
کردن و سووتانی ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له کۆمه‌ڵگای
عیراق.قۆستنه‌وه‌ی کێشه‌ی ئاڵا له لایه‌ن هه‌موو هێزه سیاسی
یه‌کان و هه‌ره‌شه‌کردن،ڕێگا خۆشده‌کات بۆ هه‌موو ئه‌و
هێزانه بۆدروست کردنی هاوپه‌یمانی تازه له پێناو
به‌رژه‌وه‌ندی یه تایبه‌تی یه‌کان و پاساو هێنانه‌وه‌ی تازه
بۆ خۆ دزینه‌وه له‌به‌ڵێن و ڕێکه‌وتنه کۆنه‌کان و ڕزگار بوون
لێیان.
سێهه‌م:ڕێگه‌خۆشکردن به‌شێوه‌یه‌کی فراوانتر بۆ پاساو
هێنانه‌وه‌ی ووڵاتانی ناوچه‌که بۆ هێنانه‌ناوه‌وه‌ی هێزی
سه‌ربازی و ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانیان بۆ ده‌ست خستنه ناو
عیراق به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و بێ ئابڕوو و هێرش کردنه سه‌ر
ئه‌من و سه‌لامه‌تی جه‌ماوه‌ر و ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر بۆ خه‌ته‌ری کوشتن و له‌ناوبردن
وئاواره‌بوون.بانگه‌وازی حکوومه‌تی توورکی بۆ حه‌قانیه‌تیان
له ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆعیراق وتۆپبارانکردنی سنووره‌کانی
کوردستان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانه‌وه،ده‌چێته هه‌مان
ئاراسته‌ی پێشوو که ئیشاره‌مان پێ ی دا.
ئه‌گه‌ری ئه‌م هه‌ل ومه‌رجانه ،ئه‌من وسه‌لامه‌تی جه‌ماوه‌ری
کوردستان ،ڕووبه‌ڕووی خه‌ته‌ری شه‌ڕو سپاردنی ئه‌من و
چاره‌نووسی ئه‌م به‌شه ئارامه بۆ هه‌مان چاره‌نووسی
نادیار،که باڵی به‌سه‌ر عیراق دا کێشاوه.له‌لایه‌کی
که‌وه،هه‌لێک ده‌دات به‌ده‌ست ئه‌وحیزبه قه‌ومی یانه بۆ
په‌لکێش کردنی جه‌ماوه‌ری کوردستان بۆکووره‌ی ئاگری شه‌ڕی
قه‌ومی.
کۆنگره‌ی ئازادی عیراق له نوێ هه‌ست ده‌کاو جه‌خت ده‌کاته‌وه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م سیناریۆیه‌ی ئێستا،ئه‌نجامی جه‌نگی
ئه‌مه‌ریکاوداگیرکردنیه‌تی بۆ عیراق،وبه هه‌موو شێوه‌یه‌ک
وله ڕێگای قه‌ڵه‌مه به‌کرێگیراوه‌کانی یه‌وه و
به‌کرێگیراوانی له عیراق بۆ په‌رده‌پۆش کردنی ئه‌م کێشه‌یه.
ئه‌و ڕێگاچاره‌یه‌ی که کۆنگره‌ی ئازادی عیراق ده‌یخاته
به‌رده‌ست بۆ ده‌رکردنی کۆمه‌ڵگای عیراق له‌م هه‌ل ومه‌رجه
کاره‌ساتباره:
1-
کۆتایی هێنانی ده‌ست به‌جێ به داگیرکاری.
2-
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکوومه‌تی سه‌ر به داگیرکه‌ر و هه‌موو دام
و دازگاکانی سه‌ربه‌وان.
3-
دروست کردنی حکوومه‌تێکی غه‌یره قه‌ومی ودینی له ڕێگای
کۆنگره‌یه‌که‌وه که هه‌موو هێزو حیزبه‌سیاسی یه‌کان
ونوێنه‌ری کرێکاران وخوێندکاران وژنان ونوێنه‌ری جه‌ماوه‌ر
به‌شداری تێدا بکات.
4-ئه‌م
حکوومه‌ته ڕاده‌سپێردرێت به دابین کردنی ئه‌من وئازادی
وخۆشگووزه‌رانی بۆ کۆمه‌ڵگا.
5-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ملیشیا چه‌کداره‌قه‌ومی ودینی
یه‌کان له هه‌موو شاره‌کانی عیراقدا.
6- له
سه‌ره‌تای دروست کردنی حکوومه‌ته‌وه تا 6مانگ ،خۆئاماداکاری
بکرێت بۆ هه‌لبژاردنێکی سه‌رتاسه‌ری له عیراق.
7-
فه‌راهه‌م کردنی ئیمکاناتی ماڵی و ڕاگه‌یاندن له خه‌زێنه‌ی
ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌کی هاوتا بۆ هه‌موو هێزه به‌شداربوه‌کان
له هه‌ڵبژارندا.
8-
بڵاوکردنه‌وه‌ی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌موو شاره‌کانی
عیراقدا،بۆ مسۆگه‌رکردنی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به
شێوه‌یه‌کی دیموکراتی به‌دوور له ده‌ست تێوه‌ردان
وبه‌کارهێنانی هه‌ڕه‌شه‌و ترساندن له‌لایه‌ن هه‌ر
لایه‌نێکه‌وه بێت به‌رانبه‌ر به ده‌نگده‌ران.
9-
ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ڕێگریه‌کانی به‌رده‌م به‌شداری کردنی دازگاکانی
ڕاگه‌یاندنی ناوه‌خۆو جیهانی بۆ چاودێری کردنی پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردن.
بیرۆی ڕاپه‌ڕندنی
کۆنگره‌ی ئازادی عیراق
3
تشرینی یه‌که‌می2006 |