|
دادگای پیاو کوژان شه‌رعیه‌تی نی یه!!
به‌یاننامه‌ی کۆنگره‌ی ئازادی عیراق سه‌باره‌ت به
جێبه‌جێکردنی سزای ئیعدام به‌سه‌ر سه‌دام حسێندا
به‌پێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن، سزای ئیعدام جێبه‌جێده‌کرێت
به‌سه‌ر سه‌دام حسێن و هاوه‌ڵه‌کانی له چه‌ند سه‌عاتی
داهاتوودا
دادگایی سه‌دام( هه‌روه‌ک له ڕاگه‌یاندنی کۆنگره‌ی ئازادی
عیراق دا هاتبوو،پاش ڕاگه‌یاندنی سزای ئیعدام به‌سه‌ر سه‌دام
حسێن دا)په‌یوه‌ندی نی یه به به‌رقه‌رار کردنی دادوه‌ری
وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رامه‌تی ئینسانی بۆ مرۆڤ له عیراق،وه نه
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی مرۆڤ ،که به ده‌یان جار زیاتر پێشێل
کراوه له کاتی حوکمڕانی ڕژێمی سه‌دام له‌عیراقی" دیموکراتی"
دوای داگیرکردن.
به‌دادگایی کردنی سه‌دام، ده‌یانه‌وێ تاوانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و
ئه‌و گرووپه تایه‌فیانه‌ی که هێنایانن بۆ عیراق په‌رده‌پۆش
بکه‌ن.په‌رده‌پۆ پۆشکردنی کوشتنی زیاتر له 665هه‌زار مرۆڤه
له عیراق له 19ی ئازاری 2003ه‌و،په‌رده‌پۆشکردنی شه‌ڕی
ناوه‌خۆو تایه‌فی یه،که ئێستا به‌ڕێوه‌یه‌و سیاسه‌تی
داگیرکاری له‌گه‌ڵ خۆی هێنای.په‌رده‌پۆشکردنی ئاواره‌کردنی
ملیۆنانه له جه‌ماوه‌ری عیراق و کردنیانه به په‌ناهه‌نده
له گشت جیهان.په‌رده‌پۆشکردنی وێرانکردنی کۆمه‌ڵگای عیراق و
بێبه‌شکردنیه‌تی له ساده‌ترین مافی ژیانی
ئینسانی.په‌رده‌پۆشکردنی شکستی پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریکا و شکستی
حکومه‌ته تایه‌فی یه-قه‌ومی کارتۆنیه‌که‌یانه که به
نێزه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌یانه‌وێ ئه‌من وئاسایش بێننه دی بۆ
ئه‌ندامه‌کانیان.
کۆنگره‌ی ئازادی عیراق سه‌رله‌نوێ ئه‌وه دووپات ده‌کاته‌وه
که فه‌راهه‌م کردنی دادوه‌ری و جێگیرکردنی مافی مرۆڤ نایه‌نه
دی به‌بێ دادگایی کردنی تاوانباران له شێوه‌ی بۆش و بلێر
کارگێریه‌کانیان و سه‌رۆکی بانده تایه‌فی یه‌کان له پاڵ
سه‌دام حسێن و ده‌ست وپێوه‌نده‌کانی ڕژێمه‌که‌ی ،که هۆی
هه‌موو ئه‌و کاره‌سات و ماڵوێرانیه بوون بۆ کۆمه‌ڵگای عیراق.
کۆنگره‌ی ئازادی عیراق له‌کاتێکدا ئه‌و دادگاییه
گاڵته‌جاڕییه مه‌حکوم ده‌کات،که به‌مانای حوکمی مافیاییه بۆ
هه‌موو که‌سێک که دژی بوه‌ستێت و له ده‌وری گه‌ردوونی
سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکی نه‌خولێته‌وه،له‌هه‌مان کاتدا سزادانی
سزای ئیعدام مه‌حکوم ده‌کات ،هه‌روه‌ک له ئه‌ساسنامه‌ی
کۆنگره‌دا هاتوه.ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه که
پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ مافه‌کانی مرۆڤ.له‌هه‌مان کاتدا
به‌جه‌ماوه‌ری عیراق ڕده‌گه‌ینین که تاوانباران وپیاوکوژانی
وه‌کو بۆش و بلێر و ڕابه‌رانی بانده تایه‌فی یه‌کان ،دادوه‌ری
وجێگیری ناهێنن بۆ جه‌ماوه‌ری عیراق له ڕێگای جێبه‌جێکردنی
سزای ئیعدام به‌سه‌ر سه‌دام و گرووپه‌که‌ی که له‌وان چاکتر
نابن.
کۆنگره‌ی ئازادی عیراق به‌جه‌ماوه‌ری عیراق ڕاده‌گه‌یه‌نێ بۆ
به‌ره‌و پێش بردنی خه‌باتیان وکۆبوونه‌وه له ده‌وری ئاڵای
کۆنگره بۆ وه‌ده‌رنانی داگیرکه‌رو بانده‌تایه‌فی یه‌کان
،وڕایده‌گه‌یه‌نین که دادوه‌ری و مافی مرۆڤ نایه‌ته‌دی
له‌عیراق تا داگیرکاری به‌رده‌وام بێت و کۆمه‌ڵیکیش هه‌بن بۆ
جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ته‌کانیان.
کۆنگره‌ی ئازادی عیراق
29ی کانونی دووه‌می 2006 |