|
هێزی (ئه‌مان) هه‌ڵده‌ستێت به خۆنیشاندانی سیاسی و مه‌یدانی
له ناوچه‌کانی به‌غدا
خه‌ڵکی ناوچه‌کان به گه‌رمی
پێشوازیان لێده‌که‌ن و سه‌ردانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ناوخۆیی
بۆ باره‌گای کۆنگره له‌و بۆنه‌یه‌دا
هێزی
"ئه‌مان"ی سه‌ر به کۆنگره‌ی ئازادی عیراق،له
ڕۆژانی30،28،27هه‌ستان به خۆنواندنێکی مه‌یدانی وسیاسی له
هه‌ندێ له ناوچه‌کانی به‌غدا،که ئه‌مانه
بوون(العویضیه،گه‌ره‌کی118،الکرنتینه،کۆمه‌ڵگای
العسکری).هێزی"ئه‌مان" به یاوه‌ری ئه‌ندامی بیرۆی ڕاپه‌ڕاندن
حسن کلیدار وعبدالهادی الفتلاوی بوون.چاویان که‌وت به خه‌ڵکی
ناوچه‌کان و قسه‌و باسیان له‌گه‌ڵ کردن و ئامانج و
سیاسه‌ته‌کانی کۆنگره‌یان بۆ ڕوون کردنه‌وه.هه‌روها
ئیشاره‌یان به تاوانه‌کانی داگیرکاری و جه‌نگی تایه‌فه‌گه‌ری
کرد.داوایان لێکردن بۆ تێوه نه‌گلانیان له جه‌نگی
تایه‌فه‌گه‌ری و ڕێکخستنی ڕیزه‌کانیان و کۆبوونه‌وه‌یان له
ده‌وری ئالای کۆنگره،و ئه‌ساسنامه‌ی کۆنگره ببێته یاسای
کۆمه‌ڵگا.وه‌جه‌ختیان کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که
هێزی"ئه‌مان"له‌پێناو ئه‌وان دروست کراوه،وله‌پێناو دیفاع
کردن له ئه‌من وئاساییش و سه‌لامه‌تیان پێکهاتوه‌و،داوایان
له خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه کرد بۆ ڕێکخستنی ڕیزه‌کانی خۆیان له
هێزی"ئه‌مان"دا،بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بانده‌تایه‌فی یه‌کان
وداگیرکاری و جێگرتنی به ئه‌من و ئاسایش وئارامی له
ناوچه‌کانیاندا.هه‌روه‌ها بڵاوکراوه‌ی کۆنگره" معآنحو
الحریه"یان به‌سه‌ردا بڵاوکردنه‌وه.
شایانی
باسه خه‌ڵکی به گه‌رمی وڕیزه‌وه پێشوازیان له
هێزی"ئه‌مان"کرد‌و ئاماده‌یی زۆریان بۆیان نیشان دابۆ کۆمه‌ک و
هاوکاری هێزی"ئه‌مان" ،و گووتیان که ئه‌و قسانه‌ی که ئێوه
باسی لێوه ده‌که‌ن و داواکارن،بریتی یه له داواکاری و
ئامانجی خه‌ڵکی.
له
لایه‌کی دیکه‌وه،شاندێکی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌خۆیی ناوچه‌ی
العویضه هه‌ستان به سه‌ردانی باره‌گای ناوه‌ندی کۆنگره‌ی
ئازادی عیراق.له لایه‌ن ئه‌ندامی بیرۆی ڕاپه‌ڕاندنه‌وه"
عبدالهادی الفتلاوی وسعید نعمه"ه‌وه پێشوازیان
لێوه‌کرا.له‌لایه‌ن شاندی ناوبراوه‌وه‌ئیشاره کرا به
هێزی"ئه‌مان" که له لایه‌ن کۆنگره‌وه دروست کراوه،له
پێناو پاراستنی خه‌ڵک و فه‌راهه‌م کردنی ئه‌من بۆ یان.وه
گووتیشیان که‌هۆی سه‌ردانه‌که‌مان بریتی یه له نیشاندانه
سیاسی و مه‌یدانی یه‌که‌هێزی ئه‌مانه بۆ ناوچه‌که‌مان.وه
شاندی ناوبراو ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ فه‌راهه‌م کردنی
سوته‌مه‌نی و خزمه‌تگوزاری یه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بۆ ناوچه‌که.
خۆ
نواندنه‌که‌ی هێزی ئه‌مان کاردانه‌وه‌ی زۆری په‌یداکرد له
ناوچه‌کانی دیکه‌ی به‌غداداپاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واله‌که.به
جۆرێ ڕێکخستنه‌کانی کۆنگره داواکاری په‌یوه‌ست بوونی یان بۆ
ڕیزه‌کانی هێزی ئه‌مان پێ گه‌ییشت بۆ کردنه‌وه‌ی خوولی تازه‌بۆ
داواکه‌ران.
له‌لایه‌کی که‌وه،ده‌رچوانی خوولی یه‌که‌می هێزی ئه‌مان
،ده‌ستیان کرد به مه‌هام و کاره‌کانی خۆیان له دیفاع کردن له
گه‌ڕه‌که‌کانی خۆیان هه‌روه‌ها16 که‌س له هه‌مان ناوچه‌دا
داوای په‌یوه‌ست بوونیان کرد.
ناوه‌ندی
ڕاگه‌یاندنی
کۆنگره‌ی ئازادی
عیراق
2006-10-07
بۆ بینینی وێنه‌کان
ئێره کلیک بکه! |