|
هێزی
ئه‌مان و خۆنواندنێکی
که
له ناوچه‌ی جسر الصرافیه
به‌رپرسی ئه‌منی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی سه‌ردانی باره‌گای
ناوه‌ندی ده‌کا،و داواده‌کا چالاکی یه‌کانی هێزی'ئه‌مان'
فراوان بکرێت
معا:
بغداد-5-10-2006
هێزی
ئه‌مان هه‌ڵسا به خۆنواندنێکی نوێ له ناوچه‌ی جسر
الصرافیه.هێزه‌کانی خۆی له هه‌موو ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری
جسری الصرافیه بڵاوکرده‌وه.هێره‌که به یاوه‌ری سامی حسن
ئه‌ندامی بیرۆی ڕاپه‌راندن و جاسم علوان ئه‌ندامی مشاور و رشید
اسماعیل وفالح مکطوف کادارنی کۆنگره به‌ڕێوه چوو.هه‌روه‌ها
هێزه‌که سه‌ردانی قوتابخانه‌ی ...سه‌ره‌تایی کرد‌و چاویان
که‌وت به مامۆستایان و داوایان لێکردن که ڕێگه نه‌ده‌ن به
بانده تایه‌فی یه‌کان بۆ جیاکردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کتر یان
دابه‌ش کردنی خوێندکاران له‌سه‌ر ئه‌ساسنامه‌ی تایه‌فی
،هه‌روه‌ک ڕووی داوه له زۆرێک له قوتابخانه‌کانی دیکه‌ی
به‌غدا.مامۆستایان به گیانێکی سۆز‌و باتاسه‌وه پێشوازیان له
قسه‌کانی ئه‌ندامانی بیرۆی ڕاپه‌ڕاندن کرد.پاشان بڵاوکراوه‌ی
کۆنگره‌یان به‌سه‌ر مامۆستا‌و خه‌ڵکی ئه‌وناوه که لێیان
کۆببوونه‌وه دابه‌ش کرد.
له ژێرکاریگه‌ری ئه‌م خۆنواندنه‌دا،به‌رپرسی ئه‌منی
ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ناوچه‌که ،هه‌ستا به سه‌ردانی
باره‌گای سه‌ره‌کی کۆنگره‌و ،داوای فراوان کردنه‌ووه‌ی شوێنی
چالاکی یه‌کانی کۆنگره‌و کارکردن له‌سه‌ر لاوان بۆ زیاتر
هاتنه ناوه‌و به‌شداری کردن له هێزی ئه‌مان کرد.هه‌روه‌ها
داوای له کۆنگره کرد بۆ ڕێکخستنی سه‌ردانێک بۆ ئاماده‌یی
پێگه‌یاندنی مامۆستایان له رصافه که ده‌که‌وێته هه‌مان
ناوچه،بۆ قسه‌و باس کردن له‌گه‌ڵیان ده‌رباره‌ی بانده‌تایفی
یه‌کان و داگیرکاری و ،داواکردن لێ یان بۆ په‌یوه‌ست بوون به
کۆنگره‌ی ئازادی عیراقه‌وه.
بۆ بینینی وێنه‌کان
ئێره کلیک بکه! |