|
هێزی
ئه‌مان و خۆنواندنێک
له گه‌ڕه‌کی پیشه‌سازی له ناوچه‌ی شێخ معروف
معا:
بغداد-3-10-2006
هێزی
ئه‌مان ئه‌مڕۆ هه‌ستا به خۆنواندنێکی تازه له گه‌ڕه‌کی
پیشه‌سازی له ناوجه‌ی شیخ معروف له ناوه‌ڕاستی شاری
به‌غدا،به‌جۆرێک ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئه‌مان به‌درێژایی
ناوچه‌ی پیشه‌سازی بڵاوبوونه‌وه.ئه‌م خۆنواندنه پاش ڕفاندنی
26کرێکار له به‌غدا و کوشتنیان و فرێدانیان له شوێنێکی
سه‌حراوی ، که شوێنه‌واری ئه‌شکه‌نجه به‌سه‌ر
ته‌رمه‌کانه‌وه دیاربوو، که پێش 2ڕۆژ ڕوویدابوو هاته
ئه‌نجام دان..
هێزه‌که به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی مشاوری بیرۆی
ڕاپه‌ڕاندن ( حسن کلیداروعبدالهادی الفتلاوی وجاسم علوان ورشید
اسماعیل) ئه‌نجام درا.له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کارگه‌کان و کرێکاره‌کان
ده‌رباره‌ی هه‌ل ومه‌رجی ئه‌منی وسیاسی له عیراق قسه‌وباس
کرا.هه‌روه‌ها باسیان له زنجیره کوشتنه‌کانی کرێکاران کرد
،که به‌شێکه له ئیستراتیجیه‌تی بانده‌تایه‌فی یه‌کان بۆ
نقوم کردنی کۆمه‌ڵگا له‌زۆنگاوی جه‌نگی ناوه‌خۆ.هه‌روه‌ها
داوایان له خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی پیشه‌سازی کرد بۆ دروست کردنی
هێزی ئه‌مان له ناوچه‌کانیان وشوێنی کاریان و ڕێگه نه‌ده‌ن
به بانده تایه‌فی یه‌کان بۆ چاندنی تۆوی ڕق و دووبه‌ره‌کی
قه‌ومی و تایه‌فی له نێو ڕیزه‌کانیاندا.پاشان بڵاوکراوه‌ی
کۆنگره‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شکردن و هه‌واڵی کردنه‌وه‌ی که‌نالی
ئاسمانی کۆنگره‌یان پێ ڕاگه‌یاندن له داهاتووی نزیکدا.
خه‌ڵکی
گه‌ڕه‌کی پیشه‌سازی پێشوازی وبه‌خێرهاتنێکی گه‌رمیان له هێزی
ئه‌مان کرد وته‌مانای بوونی هێزێکی له‌م جۆره‌یان خواست بۆ
دیفاع کردن له‌خۆیان و له ئه‌منیه‌تیان کرد.
ئه‌مه‌و
هه‌واڵنێری هێزی ئه‌مان پێ ی ڕاگه‌یاندین که له ڕۆژانی
داهاتوو دا به‌رده‌وام ده‌بن له خۆنواندن له ناوچه‌ی جیاجیا
له شاری به‌غدا. |