|
ڕابه‌رانی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق چاویان به خه‌ڵکی ناوچه‌ی
المشروع ده‌که‌وێت و دامه‌زراندنی هێزی ئه‌مان ڕاده‌گه‌ێنن
ناوه‌ندی هه‌واڵی"معا":به‌غدا 18.12.2006
ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 8/12/2006 نماینده‌یه‌ک له ڕابه‌رانی
کۆنگره‌ی ئازادی عیراق که پێکهاتبوون له به‌ڕێزان سعید نعمة
و عبدالهادی الفتلاوی و نوێنه‌رانی خه‌ڵکی ناوچه‌ی المشروع و
به‌شه‌کانی ناوخۆیی له ناوچه‌ی العیواضیة که پێکهاتبوون له
30که‌س کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان بوو.سعید نیعمة به‌رپرسی
په‌وه‌ندیه‌کانی کۆنگره،له قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به هه‌ل
ومه‌رجی سیاسی وشه‌ڕی تایه‌فی و ڕێگا چاره‌ی کۆنگره‌ی ئازادی
عیراق بۆ به‌رگری کردن له ئه‌من وسه‌لامه‌تی جه‌ماوه‌ر
کرد.هه‌ره‌وه‌ها عبدالهادی الفتلاوی سه‌رنووسه‌ری بڵاوکراوه‌ی
معآ ،قسه‌ی له‌سه‌ر ڕۆڵی میدیا کرد له شه‌ڕی تایه‌فی و
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌کردنه‌وه‌ی که‌ناڵی ئاسمانی کۆنگره کرد
له داهاتوویه‌کی نزیکدا.ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌خۆیی
ئا‌ماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوون و ئه‌ماده‌یی هاوکاری وپشتیوانی
خۆیان و ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی و کۆمه‌ک کردنی خه‌ڵک له ده‌ست
گه‌یشتنیان به خزمه‌تگوزاریه‌کانی وه‌ک سووته‌مه‌نی و
ڕێکخستنی ناوچه‌که دا. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی وبه‌خێرهاتنیان
له‌و هه‌وڵانه کرد که کۆنگره ده‌یکات له پێناو جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵکی عیراق.
له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا،خه‌ڵکی ناوچه‌که دامه‌زراندنی
هێزی ئه‌مانیان ڕاگه‌یاند و په یوه‌ست بوونی ئه‌و هێزه‌ش به
کۆنگره‌ی ئازادی عیراق ڕاگه‌یاند.هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان
ڕاگه‌یاند که له‌هه‌وڵی بێ درێغ ده‌بن له به سه‌رکه‌وتن
گه‌یاندنی پڕۆژه‌کانی کۆنگره له به‌رگری کردن له ئه‌من
وئاسایشی کۆمه‌ڵگا.
شایانی باسکردنه که ڕێکخراوی النور ی مرۆیی ،په‌یوه‌ست بوو
به کۆنگره‌ی ئازادی عیراقه‌وه ،پاش دانووساندنی نێوان
سه‌رۆکی ڕێکخراو مسلم صبار وسعید نیعمة. |