|
سیما‌و که‌سایه‌تی له ناوچه‌ی "الصلیخ الجدیده" چاویان
به‌ڕابه‌رانی کۆنگره‌ی ئازادی عیراق ده‌که‌وێت
معا:به‌غدا
سیماوکه‌سایه‌تی صلیخ الجدیده به دیداری ڕابه‌رانی کۆنگره‌ی
ئازادی عیراق ده‌گه‌ن،له باره‌گای ناوه‌ندیی له
به‌غدا.سه‌میر عادل سه‌رۆکی کۆنگره‌ی ئازادی عیراق وحسن کلیدار
و تحسین حسیب ئه‌ندامانی مشاوری بیرۆی ڕاپه‌ڕاندن ئاماده‌ی
دیداره‌که بوون.له دانیشتنه‌که‌دا گفتوگۆ‌و قسه کرا له‌سه‌ر
هه‌ل ومه‌رجی سیاسی له عیراق و هه‌ل ومه‌رجی ئه‌منی له
الصلیخ الجدیده به تایبه‌ت. گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر کاروشێوه‌ی
هه‌ڵسووڕان و ئامانجی هێزی ئه‌مان.له کۆبوونه‌وه‌که‌دا
له‌سه‌ر زۆر خاڵ پێکهاتن که له‌لایه‌ن ڕابه‌رانی
کۆنگره‌وه‌پێشنیار کران.کۆبوونه‌وه‌که ئه‌وه‌ی دیاری کرد که
دوژمنی سه‌ره‌کی ویه‌که‌می جه‌ماوه‌ری عیراق ،بریتی یه له
داگیرکه‌روچه‌ته تایه‌فی یه‌کان،له‌سه‌ر کۆنگره‌ی ئازادی عیراق
پێویسته که ڕیزی جه‌ماوه‌ر ڕێکبخات،له‌ژێر یه‌ک ئاڵا بۆ
ده‌رکردنی داگیرکه‌ر.هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتن که
فه‌راهه‌م کردنی ئه‌منیه‌ت باس وکاری سه‌ره‌کی پێکدێنی بۆ
کۆنگره‌ی ئازادی عیراق وجه‌ماوه‌ری عیراق.
له‌کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا پێکهاتن له‌سه‌ر هاریکاری له‌گه‌ڵ
کۆنگره‌ی ئازادی عیراق بۆ کردنه‌وه‌ی "ماڵی جه‌ماوه‌ر"و دروست
وکردنی "هێزی ئه‌مان" له ناوچه‌که. |